دوای ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی کۆتاییان بە مانگرتن هێنا و بەرەو نەخۆشخانە گواسترانەوە، بەڕێوەبەرێکی نەخۆشخانەی شار زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستییانەوە ئاشکرادەکات.
ئومێد هیدایەت، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شار لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، لە ئێستادا فەرمانبەران و مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی چارەسەرییان بۆ ئەنجامدەدرێت و تەندروستییان لەژێر چاودێریدایە، هەرچییەکیش پێویست بکات لە ژێر رێنماییەکانی پزیشکدا بۆیان جێبەجێدەکرێت.
وتیشی، ئەگەر مانگرتووان زیاتر بەردەوامببوونایە، ئەوا مەترسیی و کارەساتی گەورە دەکەوتە سەر ژیانییان، هەربۆیە لەم قۆناغەی ئێستادا پێویستە لەژێر چاودێریی وردا بمێننەوە و بە چەند قۆناغێک چارەسەری گونجاو وەربگرن.
هاوکات، دوای 15 رۆژ لە مانگرتن لە خواردن، ئەمڕۆ 13 مانگرتووەکەى سلێمانی بڕیاریاندا کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن.