دوای ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی کۆتاییان بە مانگرتن هێنا، وتەبێژی مانگرتووان رایگەیاند، “لەژێر چاودێریی تەندروستیدا دەبن”.
ئەمڕۆ سێشەممە، عوسمان گوڵپی وتەبێژی مانگرتووانی شاری سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانبەر و مامۆستایانی مانگرتوو کۆتاییان بە مانگرتن هێنا، بۆ ماوەیەک لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەبن تا ئەوکاتەی بارودۆخی تەندروستییان ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات، دوای 15 رۆژ لە مانگرتن لە خواردن، ئەمڕۆ ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری مانگرتووی سلێمانی بڕیاریاندا کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن.
پێشتر ئاماژە بەوەدرابوو، کە دۆخی تەندروستیی مانگرتووان بە تێپەڕبوونی کات تادێت خراپتر دەبێت، و ئەمڕۆش چەند مانگرتوویەک تووشی خوێنبەربوون بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کرابوون.