دادگاى فیدراڵى سکاڵاى سەر سێ یاساکەى رەتکردەوە

دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ئەو سکاڵایەى رەتکردەوە کە دژ بە پەسەندکردنى یاساکانى لێبوردنى گشتى و بارى کەسێتى و گەڕانەوەى موڵک و ماڵ تۆمارکرابوون.
 
هەروەک ئەو فەرمانە سالارى (امر ولائي)ەکەى هەفتەى رابردووى خۆیشى تایبەت بە راگرتنى کارکردن بە یاساکان رەتکردەوە.
 
دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکى دادگاکە لەمیانەى دانیشتنى تایبەت بە چاوخشاندنەوە بە دۆسیەکەدا وتى، ناکرێت یاسایەک دەربکرێت کە پێچەوانەى دەستوور بێت.
 
روونیشیکردەوە، “دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیاریدا بە رەتکردنەوەى فەرمانى سالاریى تایبەت بە راگرتنى کارکردن بە یاساکانى لێبوردنى گشتى و بارى کەسێتى و گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ و رەتکردنەوەى ئەو سکاڵایەى پێشکەشى کراوە”.
 
دادوەر جاسم ئەوەى وت، ماددەى 61ى دەستوور دەسەڵاتەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى دیاریکردووە لەڕێى دەنگدان و دەرکردنى یاسا.
 
سکاڵاکە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە پێشکەشى دادگاکە کرابوو.
 
یاساکان لە دانیشتنى رۆژى 21ى کانونى دووەمى رابردوو لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پەسەندکران.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
Total
0
Share