کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لەم شوێنانە باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، جگە لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک دابارین لە ناوچە سنووورییەکانى ئەو پارێزگایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، “دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم وا نەكەوتەوە كە هیوای سەربەخۆیی…
Total
0
Share