عێراق و سووریا لەبارەی بەشیان لە ئاوی فورات رێکدەکەون

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، دانوستان لەگەڵ لایەنی سوریا سەبارەت بە بەشە ئاوی رووباری فورات ئەنجامدەدرێت.

سائر جبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دۆسیەی ئاوی رووباری فورات، یەکێکە لەو دۆسیە گرنگ و ستراتیژییانەی کە حکومەتی عێراق زۆر گرنگیی پێدەدات.

وتیشی، “لەئێستادا رێژەی ئاوی ئەو رووبارە لە عێراق و سوریاش رووی لە زیادبوون کردووە ئەمەش گرنگیی خۆی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ لایەنی سوریا دانوستان دەکەن لەسەر بەرزکردنەوەی رێژەی ئاو و کەمکردنەوەی قەیرانی وشکەساڵی کە رووباری فورات لە ساڵانی ڕابردوودا رووبەڕووی ببووەوە.

جبوری لە قسەکانیدا روونیشیکردەوە، “حکومەتی عێراق هەوڵدەدات بۆ ئەوەی عێراق پشکی دادپەروەرانەی خۆی لە ئاوی رووباری فورات بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی کە رووبارەکە سوود بە ناوچەیەکی فراوان دەگەیەنێت، کە ملیۆنان کەس لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە کەرتی کشتوکاڵ و کەرتەکانی دیکە کە زۆر پشت بە ئاو دەبەستن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی هەولێرەوە هاتووەتەوە.. خاوەنی تۆڕێکی گێچەڵپێکردنی سیاسی و سەرمایەداران ‏دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق خاوەنی گەورەترین تیمی گێچەڵپێکردن و وەرگرتنی پارەیان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیرکرد، کە کەسانی سیاسی، سەرمایەدار…
Total
0
Share