سودانی: کارەکانی یۆنامی بەرز دەنرخێنین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداد کۆبووەوە.

پاش کۆبوونەوەکە، کۆنگرەیەکی یرۆژنامەوانی هاوبەشیان رێکخست؛ سودانی وتی، “ئێمە کارەکانی یۆنامی لە عێراق لە دوای دامەزراندنی لە ساڵی 2003، بەرزدەنرخێنین، کە لە وڵاتێکدا کاریانکردووە، کە دەیان ساڵ بەدەست دیکتاتۆریەت و جەنگ و تیرۆرەوە دەیناڵاند، بەڵام عێراق بە سەرکەوتوویی لە سایەی قوربانیدان و ئازایەتیی گەلەکەی، کۆتایی بەو کارەساتە هێنا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی، نیشانەی کۆتاییهاتنی هاوبەشیی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان نییە، بەڵکو مانای دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێی هاوکارییە، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەی ئابوریی هەمەلایەنە؛ پەیوەندیمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی یۆنامییەوە، گرنگ و کاریگەر بوو لە دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراق و هاوکاریکردنی تا گەیشتە قۆناغی پشتبەخۆبەستنی تەواو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share