هەرێم و بەغداد لەسەر هاوتاکردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینان رێکەوتن

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغداد لەسەر هاوتاکردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینان رێکەوتن.

سۆران عومەر رایگەیاند، وەفدی هەرێم لە بەغداد لە رێگای بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێم پێیان راگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی هەرێم رێکەوتنی لەسەر کراوە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی رێکەوتنەکە مووچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم هاوتا دەکرێت واتە ئەوەی هەرێم کردوویەتی پەسەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لەبەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share