وەزارەتی کارەبا: ساڵی رابردوو بە بەهای 15 ملیار دینار پڕۆژە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێکراون

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ساڵی رابردوو بە بەهای 15 ملیار دینار پڕۆژە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا بە بەهای 15 ملیار دینار پڕۆژەی کارەبا لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێکراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، کۆی گشتی ئەو بڕەی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارەبادا لە سنوورەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان خەرجکراوە بریتییە لە 14 ملیار و 875 ملیۆن دینار و 527 هەزار دینار.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو پڕۆژانەی لەو سنوورانەدا جێبەجێکراون، بریتیبوون لە: (نۆژەنکردنەوە و کاری راکێشانی کـارەبـا، کڕینی کەرەستە، گەیاندنی کـارەبـا بە گوندەکان و رووناکی شەقامەکان).

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share