بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی حەوت لە نێوان 14 هەزار بۆ 15 هەزار دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، دواى كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 40 دینارە، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 375) کاتژمێر کاریان کردوە، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی تەمموز له نێوان 14 هەزار بۆ 15 هەزار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەو مۆلیدانەی كە دەكەونە سنووری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە 24 كاتژمێری پێویستە پارەی مۆلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر مۆلیدەكانیان كارناكەن.
جەختیشیکردەوە، خشته‌ی كارپێكردنی مۆ‌لیده بۆ مانگى ئابیش 24 كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.