ئومێد خۆشناو: رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبینەوە

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری هەولێر رایگەیاند، “تاقەتی ئەو میوانە رەزاقورسانەمان نییە، بە دڵنیاییەوە بەپێی ئەو یاسایەی کە هەیە رووبەڕوویان دەبینەوە”.
ئەم قسانەی ئومێد خۆشناو لە کاتێکدایە لە بەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە سلێمانی و بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەوە بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی ناڕازیان بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوتن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ژمارەیەکی زۆر لە هێزی ئەمنی لە ناو شاری هەولێر بە مەبەستی رێگریکردن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بڵاوەیانپێکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک دروستبوون زانیاریی پێشوەختە لەسەر پرۆژەکانمان وەردەگرن و دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمدواییانە کۆمەڵە کەس و لایەنێک دروست بوون پێشوەختە زانیاری دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان وەردەگرن…
Total
0
Share