سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخانکرابوو زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار بووە.
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2024 کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخانکرابوو زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار بووە.
وتیشی، “ئەو دەستکەوت و بەرەوپێشچوونانەی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەدەستمانهێناون، بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی متمانەی هاوڵاتییان و گەشبینییان بڵاوکردووتەوە”.
ئاماژەی بەوەشداوە، گەندەڵی وەک ڤایرۆس وایە و شێوەی خۆی لەگەڵ بارودۆخ و بابەتەکاندا دەگۆڕێت، وە ئێمە چارەسەری گونجاو و یەکلاکەرەوەمان لەچوارچێوەی یاسادا گرتووەتەبەر و لەبەرامبەری دەوەستینەوە.