هاتوچۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە ئاشکرادەکات کە زۆرترین رووداو دەکەن

رووداوێکى هاتوچۆ فۆتۆ: ئەرشیف

هاتوچۆى سلێمانى رایدەگەیەنێت زۆرترین رووداوەکان لەلایەن ماتۆڕسکیل و پیکاب و تاکسییەوە روودەدەن.

بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، زۆرترین ژمارەی رووداوەکانی هاتوچۆ لە سلێمانی بەمجۆرەیە، ماتۆڕسکیل، پیکابی نیسان و ئۆتۆمبێلی کرێ لە جۆری کرۆلا.

بەپێى ئامارێک تەنها لە ساڵى رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار رووداوی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستاندا روویانداوە و بەهۆیانەوە زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون و 350 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى نەوت وادەى کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم دیاریکرد

وەزارەتى نەوتى عێراق رۆژى سێشەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانگێشتى…
Total
0
Share