راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی ئەگەری بەفر و باران لە چەند ناوچەیەك هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت،”پێشبینیدەكرێت سبەی شەپۆلێكی كورتخایەنی بارانبارین لە كاتەكانی بەرەبەیان لە باكووری رۆژئاوای هەرێمەوە بەرەو بەشێك لە ناوچەكانی دەشتی هەولێر، كەركوك، خورماتوو و بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان بگرێتەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كاتەكانی ئێوارەشدا ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە و ئەگەر هەیە لە هەندێك ناوچە تێكەڵەی بەفر و باران بێت بە تایبەت لە شاری سلێمانی و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پارچەئاسنەکانی تاوەرەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنیت، دوو بە کەس بە تۆمەتی دزینی پارچەئاسنەکانی تاوەرەکانی بازیان-رانیە دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: داواکارین سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکان دابنرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیـ.ـرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان…
Total
0
Share