وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیرە و ئەگەر دۆخی سیاسی سەقامگیربێت و سیستمی نوێی حەواڵەی دەرەكی جێبەجێبكرێت كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت و چاوەڕواندەكرێت بەهای 100 دۆلار بگاتە 145 بۆ 146 هەزار دینار.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیربووە بە تایبەت دوای لابردنی سەكۆی ئەلیكترۆنی.
وتیشی، “وا بڕیارە لە 16ی ئەم مانگەوە سیستمی نوێی حەواڵەی دەرەكی كاری لەسەر بكرێت كە ئەگەر دۆخی سیاسی سەقامگیربێت و بە جێبەجێكردنی ئەو سیستمە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت و چاوەڕواندەكرێت بەهای 100 دۆلار بگاتە 145 بۆ 146 هەزار دینار”.