ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی: لەگەڵ مانگرتووان خۆپیشاندان دەبەینە هەولێر

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان دەکەین و رۆژی یەکشەممە لەگەڵ مانگرتووان دەچینە هەولێر”.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارمانداوە، رۆژی یەکشەممە 9ی شوباتی 2025 لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانەوە بۆ پشتیوانی لە هاوڕێ مانگرتووەکانمان، بەرەو هەولێر (کە چەقی بڕیاردانە) بەڕێبکەوین، تاوەکو دەسەڵات لەنزیکەوە دەنگ و ناڕەزایەتیی هاوڕێ مانگرتووەکانمان و چین و توێژە جیاوازە بەشمەینەتەکان، ببینێت و ببیستێت.

باس لەوەشدەکات، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەین بەرامبەر بەم هەموو نادادیی و چەوسانەوە و شکۆشکاندنەی هاوڵاتییان لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە، هاوشانی مامۆستایان بێنەدەنگ، بۆ ئەم مەبەستەش داواتان لێدەکەین:

1ـ لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا پشتیوانیی خۆتان بۆ مانگرتووانی خێمەی شکۆ دەرببڕن و لە خەڵک بگەینن، ئەم قوربانیدانە بۆ هەمووانە.

2ـ لە وتارەکەدا پشتیوانیی خۆتان بۆ خۆپیشاندنی رۆژی هەینی کاتژمێر (2) دەرببڕن، کە لە (پارکی مەلیک مەحموود)ەوە بەرەو خێمەی مانگرتووان دەڕۆین،ـ پشتیوانیتان بۆ ئەو خۆپیشاندانە دەرببڕن، کە رۆژی یەکشەممە لەگەڵ مانگرتووان دەڕۆین بەرەو هەولێر، داوا لە خەڵک بکەن لەگەڵمان بەشداربێت،  دەکرێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆتاندا، ئەرک بکێشن و پێشوەخت بانگەوازی خۆپیشاندانەکان بڵاوبکەنەوە، بۆئەوەی خۆتان و زۆرترین کەس لەم جیهادە مەدەنییەدا بەشداربێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دڵنیاتان دەکەین، ناڕەزاییەکانی ئەمجارەی مامۆستایان رێچکەیەکی گرتووە، کە لەپێناو شکۆ و بژێویی هەموواندا بێت، خوانەخواستە بەبێ دەستکەوت و بەلاوازی کۆتایی پێبێت، هەموومان باجەکەی دەدەین و وەک چەند ساڵی رابردوو شەقام و هەڵوێست دەمرێت و دەسەڵاتیش دەیان هێندەی دیکە، ملهوڕتر دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: لە سلێمانی زیادەڕۆیی و داگیركارییەكی زۆر بۆسەر موڵكی گشتی كراوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمیانی سەردانیكردنی ئەو لیژنەیەی پەرلەمان لەبارەی زیادەڕۆیی پێكیهێناوە، بۆیان دەركەوتووە لە سلێمانی پێشێلكاری و…
Total
0
Share