وەزارەتی پەروەردە کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی قۆناغەکانی 9 و 12ی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، کەمکردنەوەی بەشێک لە پرۆگرامی خوێندنی بەشێک لە وانەکانی قۆناغی 9 و 12 بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان راگەیاند.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی خوێندکاران بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی بەشێک لە پرۆگرامی وانەکان بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی و قۆناغی نۆی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن.

بەهۆی بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندن بۆ بەشێک لە خوێندکاران کەمدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share