ئەدهەم بارزانی: ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە

ئەدهەم بارزانی، سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکارییەکانییان دەربڕی و راشیگەیاند، “سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، کارێکی گەورەبوو”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەدهەم بارزانی، سەردانی خێمەی مامۆستایانی مانگرتووی کرد لە شاری سلێمانی و لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ داواکارییە رەواکانی مانگرتووانین و ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە، ئەرکێکی گەورەی نەتەوایەتییە و مانگرتنەکەیان تەنها لەپێناو مووچەی مانگێک و دوو مانگ نییە بەڵکو لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە.

هاوکات، دەربارەی سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ لای مامۆستایانی مانگرتوو، رایگەیاند، وەکو کەسایەتیی بەشێکی گرنگی باشووری کوردستان سەردانەکەی کارێکی گەورە بوو و خەڵکی بۆ ئاییندەی ئەم وڵاتە ئومێدی گەورەیان پێیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share