کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و باران دەبارێن

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و باران دەبارێن و پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە نیوەڕۆدا کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات.

دەشڵێت، “سەرەتا سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە پاشان کاریگەریی شەپۆلەکە بۆ ئەمڕۆ بەلاوازی درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکان بە نمەبارانی پچڕپچڕ و بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکان لە دەرنگانی شەودا شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان زیاددەکات”.

باس لەوەشدەکات، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە کەش باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەراست، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچە سنوورییەکان و ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزییان لە 1400 مەتر زیاترە دەگرێتەوە، لەگەڵ بارانبارین خێرایی با لە هەندێک کات بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاددەکات.

ئەوەش دەڵێت، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە رۆژی هەینی لاوازدەبێت، بەڵام پلەی گەرمی هەر بەنزمی دەمێنێتەوە بەتایبەت نزمترین پلەی گەرمی لەهەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە و سەنتەری شارەکان لە سفر پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 10پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   8پلەى سیلیزى

دهۆک     : 6 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  7 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 9  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 15 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە”. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share