دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پەلەوەر دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پەلەوەر رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە سکاڵای تۆمارکرد کە بەوتەی خۆی ژمارەیەک پەلەوەری جۆراوجۆری لێدزراوە، دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا.

دەشڵێت، “دوای بەدواداچوون و دەستکەوتنی زانیاریی پێویست بە سوودوەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرابکرێن و دوای بەدستهێنانی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوەکان، لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و دواتر دەرکەوت پێشینەی دیکەیان هەیە لە تاوانی دزیکردن لە رانیە و قەڵادزێ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیران.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: بارستەهەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لەڕۆژی چوارشەمە بەدواوە بۆ ماوەیەکی باش بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنکی باکوور…
Total
0
Share