فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ: بەهۆی لێڵی ئاوی زێی بچووک پڕۆژەی ئاوی خاس لەکارکەوتووە

بەهۆی لێڵی ئاوی زێی بچووک، پڕۆژەی ئاوی خاس راگیراوە و فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئاو بەفیڕۆنەدەن.

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین، بەهۆی زۆری لێڵی لە زێی بچووک، پڕۆژەی ئاوی خاس کارناکات، لەگەڵ فەرمانبەرانی پڕۆژەی ئاوی خاس و میراوەکان بەردەوامدەبین لە دابەشکردنی ئاوی کۆگاکانی ئاو و سەرچاوەی ئاوی هەڵشۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی ئاوی کۆکراوە، دابەشکردن بەردەوامدەبێت، هەروەها داواکارین ئاوی زیاد بەفیڕۆنەدەن، تا بتوانین تەواوی گەڕەکەکان ئاو بدەین و لە ئەگەری روون نەبوونەوەی ئاوەکە بۆ سبەی، توشی گرفتی بێئاوی نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم لە یەكەم ڕۆژی هاویندا: پێشبینی زۆر دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما دەکرێت

کەشناسیی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەبەستێتەوە بە چەندبارەبوونەوەی شەپۆلەكانی گەرماوە، “بەڵام تائێستا پلەکانی گەرما بەراورد بە…
Total
0
Share