(ڤیدیۆ) مان سیتی لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە

 یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر ئێڤەرتۆن تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (36)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “گودیسۆن پارک” بووە میوانی یانەی ئێڤەرتۆن.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 37، 39، 51 لەلایەن ئیڵکای گوندۆگان (دوو گۆڵ) و ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (85) و لە لووتکەی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ و بە جیاوازی چوار خاڵ بەرامبەر ئارسیناڵ جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

دەنگدان لە توركیا كۆتاییهات و ئەردۆغان پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجامی بەرایی جیاكردنەوەی دەنگەكانی توركیا بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share