بورجی ئیڤڵ چۆڵكرا

بورجی ئیڤڵ لە پاریس

بەهۆی بوونی مەترسی ئەمنی هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا بورجی ئیڤڵیان بەڕووی گەشتیاراندا داخست.

میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، “ئەمڕۆ دوای ئەوەی مەترسی بوونی بۆمبێک لە یەکێک لە نهۆمەکانی ناو بورجی ئیڤڵ بە تەواوی چۆڵکرا و بورجەکە داخرا.

بەپێی بەشێک لە زانیارییەکان چۆڵکردنی بورجەکە تەنها سێ نهۆمی خوارەوەی بورجەکەی گرتووەتەوە، دواتر تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و هێزێکی ئەمنی زۆر گەیشتوونەتە شوێنەکە.

ئەمە یەکەمجار نییە بورجی ئیڤڵ لە ناوەڕاستی پایتەختی فەرەنسا بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە دابخرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ لەگەڵ ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ دەگەینە رێککەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بـ.ـنیامـ.ـین ناتـ.ـانیـ.ـاهۆ سەرۆکی ئیـ.ـسرائیل لەبارەی جەنگی غـ.ـەززەوە بگەنە رێککەوتن.…
Total
0
Share