موعین کازمی: هیچ زانیارییەکمان لەبارەی خشتەی بودجەوە نییە

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ زانیارییەکمان لەبارەی خشتەی بودجەوە نییە و چاوەڕێن لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆیان رەوانەبکرێت.

موعین کازمی رایگەیاند. لەدوای تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە، چاوەڕێدەکەین خشتەکانی بودجەمان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ رەوانەبکرێت و دەنگی لەسەربدەین.

وتیشی، تا ئێستا نازانین ناوەڕۆکی خشتەی بودجەکە چییە، بەڵام جەختدەکەینەوە کە بە زوویی رەوانەبکرێت و لەدوای ئەوەی ئێمەش پێداچوونەوەی پێدادەکەین بە زوویی پەسەندبکرێت.

شەوی رابردوو ئەنجومەنی نو‌ێنەران بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکاتەوە

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە داوایانکردووە پەیڕەوی ناوخۆ هەمواربکرێتەوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، 74 ئەندامی…
Total
0
Share