کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

کارەبای سلێمانی دانیشتووانی چەند گەڕەکێک لە داخستنی بنکەیەکی وەرگرتنی پارەی پسوڵەی کارەبا ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری دانیشتووان و هاوبەشانی کارەبا لە سنووری گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی دەکەینەوە، بنکەی وەرگرتنی پارەی پسوڵەی کارەبا لە ناو هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەیوان بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت “.

باس لەوەشدەکات، “بۆیە ئاگاداری هاوبەشان و هاوڵاتییانی ئەو سنوورە دەکەینەوە بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان و دانی پارەی پسوڵەی کارەبا دەتوانن سەردانی بنکەی ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەرامبەر نەخۆشخانەی فاروق بکەن”.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، “رۆژانە لە  کاتژمێر 8:30 تاوەکو کاتژمێر 1ی دواینیوەڕۆ بەردەوام بەڕووی هاوڵاتییاندا کراوەدەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share