وێنەی باوکی شوانێکی کوژراو کاردانەوەی لێکەوتەوە

دوای ئەوەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا شوانێک لە سنووری شاری ورمێ، سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا، بڵاوبوونەوەی وێنەی باوکی شوانە کوژراوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی، وێنەی باوکی شوانەکە بەخێرایی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، کاتێک سەری نابوو بە وێنەی کوڕەکەیەوە، کە لەپێشی ئۆتۆمبێلەکە هەڵواسرابوو.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری شاری ورمێ شوانێکیان بەناوی “وەیسی بادینی” دایەبەر دەستڕێژی گولـلە و کوشتیان.

وەیسی بادینی خەڵکی گوندی سورکانی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بوو، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتەبەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆی خوێنبەربوونەوە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

وەیسی بادینی، خێزاندار بووە و باوکی دوو منداڵە، چەندین ساڵە لە سنوورەکانی ورمێ سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە و لەکاتی کوشتنیشیدا، هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێنەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، به‌بۆنه‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان په‌یامێك ئاراسته‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ده‌كات…
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە

ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رێککەوتنەکان، بەڵام حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە. ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی دیمەشق…
Total
0
Share