ئەو پیاوەی تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوسەرەكەی دەستبەسەركرا

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی تۆمەتباربوو بە کوشتنی هاوسەرەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو ژن و پیاوە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و ناسنامەیان ئێرانییە، بەڵام لە پێنجوێن نیشتەجێ بوون؛ پاش رووداوی کوشتنەکە، راستەوخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە”.

وتیشی، پاش ئەوەی تۆمەتبارەکە بۆ ئێران هەڵات، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە و پۆلیسی سلێمانییەوە داواکراوە و ئێستا لە ئێران دەستبەسەرە.

هێمن ئیبراهیم باسیلەوەشکرد، راستەوخۆ پاش ئاشکرابوونی تاوانەکە، تۆمەتبارەکە لە ئێران دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەلایەن ژنانی تەكنیككارەوە ئەمساڵ دەیان مەحاویلەی كارەبای سلێمانی چاككراونەتەوە

كارەبای سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەم ساڵدا 165 محاویلەی كارەبا لەلایەن وەرشەی چاككردنەوەی كارەبای سلێمانییەوە چاككراونەتەوە، كە زۆرینەی فەرمانبەرانی ئەو…
Total
0
Share