قوباد تاڵەبانی: لە یەکی شوباتی 2004دا خوێنی شەهیدەکانمان یەکڕەنگ بوون

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی کارەساتی یەکی شوباتدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، “لە یەکی شوباتی 2004دا خوێنی شەهیدەکانمان یەکڕەنگ بوون”.

ئاماژەی بەوەشدا، “تیرۆریستان و خۆکوژان جیاوازییان لەنێوان خوێنی هاوڵاتییەکی مەدەنی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی یەکێتی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی پارتی نەکرد”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی، “یەکی شوبات بۆ هەمیشە وەک سیمبولی هاوچارەنووسی و یەکڕەنگیمان لە یادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە”.

ئەمڕۆ 21 ساڵ بەسەر رووداوی هەردوو تەقینەوەکەی بارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە 103 کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 240 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت بۆ هەولێر

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت…
زیاتر ببینە

ئەمشەو كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت و سودانی بڕیاردەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمشەو سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجومەنی…
Total
0
Share