کەشناسیی عێراق: لە چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق هاتووە، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بۆ رۆژی دووشەممە لە زۆرینەی ناوچەکانی عێراق ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن.

ئاشکراشیکرد، رۆژی سێشەممە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، بۆ رۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفردەبارێت، لە ناوچەکانی هەرێم، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئەمجارە فازڵ میرانی بێژەری کەناڵەکەی مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ڕاگرت

چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند، لە چاوپێکەوتنەکەی شەوی ڕابردووی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پـ.ـارتی ڕایگەیاند، پـ.ـارتی بایکۆتی…
Total
0
Share