لە هەرێم پشتبەستن بە پشكنینی (PCR) بۆ گەشتكردن هەڵگیرا

بە بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی گەشتكردن بۆ دەرەوەی هەرێم یان بە پێچەوانەوە تەنها بوونی بڕوانامەی وەرگرتنی ڤاكسین كاری پێدەكرێت و مەرجی بوونی پشكنینی (PCR) هەڵگیرا.

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕێككاری نوێی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكەی ئاشكراكرد و تیایدا بڕیاریدا بە پشتبەستن تەنها بە پیشاندانی بڕوانامەی وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە 12 ساڵ زیاترە، بەبێ داواكردنی پشكنینی (PCR).

سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسین-یش ڕوونیكردووەتەوە پێویستە گەشتیار یەك ژەم لە ڤاكسینی جۆری (جۆنسون ئاند جۆنسون) یان دوو ژەمی ڤاكسینەكانی دیكەی وەرگرتبێت.

ڕێنماییە نوێیەكەی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە 1ی نیسانەوە جێبەجێدەكرێت.

داواش لە وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات پێداچوونەوە بە ڕەوشی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ فەرمانبەرەكانیان بكەن و پەیڕەوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بكەن.

دەقی نوسراوەكە:

 

 

بابەتی پێشتر

"قبووڵکراو نییە".. وڵاتانی G7 وەڵامی داوای فرۆشتنی گاز بە ڕۆبڵ دەدەنەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا پیتی Z قەدەغە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share