دڵشاد میرانی: تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێت لە مانگرتن بەردەوامدەبین

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێن لە مانگرتن بەردەوامدەبین و دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیداڵیی عێراق تایبەت بە تەوتینكردنی مووچە نابێت”.

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاریاندا مانبگرن و نان نەخۆن لەپێناو زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێشتر 27 جار سەردانی بەغدامان كرد و دواتر دادگای فیدراڵی بڕیاری تەوتینی دەركرد و ئێستاش لەسەر مانگرتن بەردەوامدەبین تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێن.

وتیشی، ” ئەم هەڵوێستەمان بۆ ئەوەیە مووچە لە بەرداشی نێوان هەرێم و بەغداد بهێندرێتەدەرەوە و مووچە لەكاتی خۆیدا بدرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق نابێت كە مووچە تەوتین بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان: لەسەر بەڵێن و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان، رایدەگەیەنێت، لەسەر بەڵێن و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە. عوسمان…
Total
0
Share