زانکۆی سلێمانی چەند پلەیەکی نوێی زانستی لەسەر ئاستی عێراق و جیهان بەدەستهێنا

زانکۆی سلێمانی چەند پلەیەکی زانستی لەسەر ئاستی عێراق و جیهان بەدەستدەهێنێت و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکە بۆ کاروباری زانستی باس لە بوارەکان دەکات.

د. زانا مەحمود، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند پسپۆڕییەکی تایبەتدا زانکۆی سلێمانی دەستکەوتی گەورەی تۆمارکردووە کە بریتین لە پسپۆڕیی (ئەندازیاری، فیزیکی، و پزیشکی) و توانیویەتی لەو بوارانەدا لەسەر ئاستی عێراق پلەی زانستی بەدەستبهێنێت.

باسی لەوەشکرد، لە هەمان ئەو پسۆڕییانەدا زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پلەی نێوان 600 بۆ 800ی جیهانی تۆمارکردووە.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی وتیشی، “لە ماوەی رابردوودا زانکۆی سلێمانی لە چەند بوارێکدا لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی تۆمارکرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “هەواڵی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا راست نییە”. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک دەنگۆ…
Total
0
Share