دەربارەی بەردەوامی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دڵنیایی دەدرێت

فەرماندەیەكی گشتیی هاوپەیمانان دڵنیایی بە وەزیری پێشمەرگە دەدات دەربارەی بەردەوامبوونی هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتیی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی سەربازیی یاوەری کرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، وەزیری پێشمەرگە لەبارەی چاکسازییەکان رایگەیاند، “چاکسازی و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و هەموو هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی فیرقەکاندا جێگیردەبن، بەمەش قۆناغێکی نوێی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی دێتە ئاراوە”.

لەبارەی بنیاتنانی دوو ناوچەی سەرکردایەتی، شۆڕش ئیسماعیل وتی، “هەوڵەکانمان بەردەوامن و دەمانەوێت بەم نزیکانە هەردوو ناوچەی سەرکردایەتی دەستبەکاربن و فیرقەکانیش لە چوارچێوەی ناوچە سەربازییەکاندا جێگیربکرێن”.

لای خۆیەوە جەنەڕال هام، دڵخۆشیی خۆی دەڕبری لە بەرامبەر بەرەوپێشچوونی زیاتری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها لە قسەکانیدا وەزیری پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە کە هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند، “ریفۆرمی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، دڵنیاین ئیرادەی ئێوە بۆ چاکسازی ڕاستەقینەیە و دەتانەوێت پێشمەرگە ببێت بە هێزێکی نیشتمانی لە ناوچەکەدا، ئێمەش لەم پێناوەدا لەگەڵتان دەبین و پاڵپشتان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایش هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 7 تیـ.ـرۆریست رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایش هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 7 تیـ.ـرۆریستی داواکراوی دادگاکانی عێراق رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی…
Total
0
Share