بەریتانیا بە ناوچەی مەترسی ڕیزبەنددەكرێت

مێركڵ: جۆرە هیندییەكەی كۆرۆنا مەترسیدارترە لە جۆرە بەریتانییەكە

لەلایەن حكومەتی ئەڵمانیاوە، بەریتانیا و ئێرلەندای باكوور وەك دوو ناوچەی مەترسیداری جۆرە گۆڕاوە هیندییەكەی كۆرۆنا ناوبرا.

پەیمانگای ڕۆبەرت كوخی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، بەرلین لە ڕۆژی یەكشەممەوە بەریتانیا و ئێرلەندای باكوور وەك دوو ناوچەی مەترسیداری گواستنەوەی جۆرە هیندییەكەی كۆرۆنا ڕیزبەنددەكات.

بەپێی بڕیارەكە، گەشتكردن لە شانشینی یەكگرتووەوە بۆ ئەڵمانیا بە كۆمەڵێك كۆتوبەند و ڕێوشوێنی تایبەت بە كەمكردنەوەی ئەگەری گواستنەوەی گۆڕاوە هیندییەكە دەبێت.

دوێنێش ئەنجێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، جۆرە هیندییەكەی كۆرۆنا مەترسیدارترە لە جۆرە بەریتانییەكە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا مێركل ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی 100 ملیۆن یۆرۆی دیكە دەبەخشێتە دەستپێشخەریی كۆڤاكسی جیهانی (ناوەندی دابەشكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بە جیهاندا)، ڕاستەوخۆش نزیكەی 30 ملیۆن ژەمە ڤاكسین دەبەخشێتە وڵاتانی هەژار.

س: ڕۆیتەرز + RT

بابەتی پێشتر

بایدن: وڵاتانی ناوچەكە دان بە ئیسرائیلدا نەنێن، ئاشتی بەدینایەت

بابەتی دواتر

لە هێرشێکی داعشدا چالاکوانێکی دیکە لەباکووری بەغداد کوژرا، هیومان ڕایتس وۆچیش هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share