وڵاتێك رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی كۆچبەرانی راگوێزراو دەردەبڕێت

كۆشكی سپی رایگەیاند، كۆڵۆمبیا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پێشوازیكردن لە گەشتی كۆچبەرانی راگوێزراو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە، بە چەند كاتژمێرێك پاش هەڕەشەكەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا بە سەپاندنی گومرگ و سزای دیكە.

كارۆلین لیفات، وتەبێژی كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حكومەتی كۆڵۆمبیا رەزامەندی لەسەر سەرجەم مەرجەكانی ترەمپ دەربڕیوە، لەوانەش قبوڵكردنی بێ سنووری سەرجەم بیانییە نایاساییەكانی كۆڵۆمبیا كە لە ئەمریكاوە بە فڕۆكەیەكی سەربازیی دەگەڕێندرێنەوە، بەبێ هیچ سانسۆر و دواخستنێك.

لیفات وتیشی، بڕیاری تەعریفاتی گومرگی كە بە رێژەی 25% بەسەر سەرجەم شتومەكە كۆڵۆمبییە هاوردەكراوەكاندا دەسەپێندرا و، دواتریش بەرزدەكرایەوە بۆ 50% لە ماوەی تەنها هەفتەیەكدا، بەشێوەی یەدەگ دەهێڵدرێتەوە، بەڵام واژووی لەسەر ناكرێت.

ترەمپ، كۆتوبەند لەسەر پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی كۆڵۆمبی و زیادكردنی پرۆسەی پشكنینی گومرگی بۆ شمەكی هاوردەكراو لە كۆڵۆمبیاوە دەهێڵێتەوە “تا گەڕاندنەوە یەكەم فڕۆكەی هەڵگری راگوێزراوان بۆ كۆڵۆمبیا بە سەركەوتوویی ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا لە سوریا بڵاوكردەوە دەڵێت، “درۆنەكە لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە”.…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ئـ.ـێران ڕەنگە قسە لەسەر سووککردنی سزاکان بکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەم لێدواندا لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە لەگەڵ ئـ.ـێران ڕایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share