هەندێک کەس لە لەگەڵ لەدایکبوونیان هەڵاوسانیان لە بەشی خوارەوەی دەوری چاو هەیە، هەندێک کەسیش لە ماوەی ژیانیان تووشی ئەو جۆرە هەڵاوسانە دەبنەوە، شارەزایانی پزیشکیش دەڵێن، یەکەمیان حاڵەتێکی ئاساییە، دووەمیان پێویستە پزیشک بیبنێت.
بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، هەندێک جار هەڵاوسانی بەرچاو کاتێک روودەدات کە گورچیلە کاری خۆی بەباشی ناکات، بەم هۆیەشەوە شلەکانی ناو جەستە بە تەواوی ناکرێنە دەرەوە و لە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا کۆدەبێتەوە.
خواردنی خۆراکی سوێر، ماددە کهولییەکان و خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنی هەمان حاڵەت دروست دەکەن و هەڵاوسانی بەرچاوی لێدەکەوێتەوە.
نەخۆشییەکانی غودە، هەوکردنی دەوروبەری چاو و تووشبوون بە هەستیاری بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی هەڵاوسانی بەرچاو.