جاك ما دەردەكەوێتەوە

ملیاردێرە چینییەكە

ملیاردێری ناسراوی چین لە بواری بازرگانیی ئەلیكترۆنی ئەمڕۆ لەڕێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەركەوتەوە، بەمەش كۆتایی بەو دیارنەمانەی هێنا كە نزیكەی دوو مانگ و نیوی خایاند و بەهۆیەوە دەنگۆی جیاجیا لەبارەی دۆخ و ئایندەی ئیمپڕاتۆریەتە بازرگانییەكەیەوە هاتە ئاراوە.

لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا كە ماوەكەی 50 چركەیە، جاك ما پیرۆزبایی لەو مامۆستایانە دەكات كە لەلایەن دامەزراوە خێرخوازییەكەیەوە پشتیوانی دەكرێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی دەربارەی دیارنەمانی نەدا.

دوایین جار كە ملیاردێرە چینییەكە دەركەوت پاش ڕەخنەگرتنی لە سیستمی ئابوریی وڵاتەكەی بوو لەو وتارەدا كە لە 24ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو لە كۆنگرەی شەنگەهای پێشكەشیكرد، دوای ئەوەش دەستەی ڕێكخەران ئەو پڕۆژەیەیان ڕاگرت كە لەژێر ناوی “تۆ” پلان وابوو بە بەهای ملیارەها دۆلار لە بازاڕی پشكدا بخرێتەڕوو.

دیارنەمانەكەی ئەو گومانەی دروستكرد كە پێدەچێت گەورەترین كەسایەتیی بازرگانیی جیهانی لە چین و سمبولی گەشەی تەكنەلۆجی دەستبەسەركرابێت و ڕوبەڕووی كێشەی یاسایی بوبێتەوە.

جاک ما-ی تەمەن 56 ساڵ و ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیای عەلی بابا بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی سامانەكەی لە مانگی تەموزی 2020 بە 48.2 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرا، ئەو دووەم دەوڵەمەندترین کەسە لە چین.

س: ئەسۆشیەتد پرێس + میدیاكان

بابەتی پێشتر

لە ڕۆژی سوێندخواردنی سەرۆكی ئەمریكا چی ڕودەدات؟

بابەتی دواتر

جۆ بایدن بووە 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچێک خۆی مارە دەکات

لە ڕووداوێکی دەگمەندا، کچێکی میسری، لە ئاهەنگی مارەکردنەکەیدا خۆی رۆڵی” مارەبڕ” دەبینێت. لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە…
Total
13
Share