نرخی هێلکە دابەزی

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ، لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت، نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزیوە”.

فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ، لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “نرخی کارتۆنێک هێلکە بۆ 40 هەزار دینار دابەزیوە”.

لەبارەی هۆکاری دابەزینی هێلکەوە، فیراس سدیق، دەڵێت، “هۆکارێکی تایبەت بۆ دابەزینی نرخی هێلکە نییە، بەڵام بەرهەمی ناوخۆمان زۆر زۆرە و خواستیش کەمە، ئێستا لە هەموو جیهان نرخی هێلکە بەرزبووەتەوە و لە هەرێم دابەزیوە”.

هەر کارتۆنێک هێلکە 12 شانەی تێدایە، هەر شانەیەک 30 هێلکەی تێدایە و بە 3 هەزار و 500 دینار بۆ 3 هەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت، ئەو نرخە دابەزیوە بەوپێیەی مانگێک پێش ئێستا هەر شانەیەک هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێم لەنێوان 5 بۆ 6 هەزار دینار بوو.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک لە ئاوی خەبات دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک لە ئاوی خەبات دۆزرایەوە بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی…
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرزی دەنگەکانی هەبووە.…
Total
0
Share