تازەلاوێک لە خانەقین خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تازەلاوێک کە لەدایکبووی ساڵی 2011ـیە، لە دەکەی سەرچەم خنکا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، تەرمی تازەلاوێک بەناوی (موخەلید مەحمود عەلی) لەدایکبووی 2011 دانیشتووی گوندی گلەیی سەر بە خانەقین، هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی کەسوکاری، ناوبراو لە دەکەی سەرچەم لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.

پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی، فاكتەری بەهێزی پاراستنی ناوچەكەمان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی، فاكتەری بەهێزی پاراستنی ناوچەكەمان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانە،…
Total
0
Share