لە عێراق پشووی رەسمی راگەیاندرا

بەهۆی یادکردنەوەی گیانلەدەستدانی ئیمام موسای کازم، حکومەتی عێراق پشووی رەسمی راگەیاند.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی یادکردنەوەی گیانلەدەستدانی ئیمام موسای کازم، سبەی رۆژی یەکشەممە لە بەشێک لە شارەکانی عێراق پشووی رەسمی راگەیاندرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، پشووەکە بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە، تا هاوڵاتییان بتوانن بەشداری مەراسیم و چالاکییەکانی تایبەت بە یادەکە بکەن و ئەم شارانە دەگرێتەوە: “بەغدا، بەسرە، نەجەف، سەڵاحەدین، نەینەوا، دیالە، زیقار، واست، میسان، و موسەننا”.

لە رۆژی 26ـی مانگی 1ـی هەموو ساڵێک، یادی گیانلەدەستدانی کەسایەتی ئایینی “ئیمام موسای کازم” لە عێراق بەگشتی و لە شاری کازمییە بە تایبەتی دەکرێتەوە و هاوڵاتییان سەردانی مەزارگەکەی دەکەن، حکومەتی عێراقیش لەو بۆنەیەدا پشووی رەسمی راگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share