شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

قۆناغی دووەمی پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی دەستیپێکرد و بەهۆیەوە شەقامێکی سەرەکیی سلێمانی داخرا.

توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیار لە شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرۆژەکە بە سێ قۆناغ جێبەجێدەکرێت، یەکەمیان دروستکردنی دوو شەقامی جێگرەوە بوو بۆ هەردوو سایدی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

وتیشی، قۆناغی دووەم کە ئەمڕۆ دەستیپێکردووە بەربەستکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودە بۆ درووستکردنی ئەندەرپاسەکە لە شوێنی خۆی و قۆناغی سێیەمیش دروستکردنی لوپەکانی چواردەوریەتی.

باسی لەوەشکرد، دوای سێ تاوەکو چوار مانگی دیکە ئەو شەقامە سەرەکییەی ئێستا بەربەستکراوە بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە و دەست بە قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە دەکرێت و بە تەواوبوونی پرۆژەکە زیاتر لە 90%ی قەرەباڵغیی شەقامەکە کەمدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share