نەجمەدین محەمەد: نابێت مووچەی مانگی 12 بفەوتێت

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران جەخت لە تەوتینكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەین دەكاتەوە و دەڵێت، ” نابێت مووچەی مانگی 12 بفەوتێت”.

نەجمەدین محەمەد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جەخت لە هەڵوێستی پێشتر دەكەینەوە كە پێویستە تەوتینی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە بێت و مامۆستایان داوای مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەكەن و پێویستە چارەنووسی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ یەكلابكرێتەوە.
ئەندامەكەی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران جەختیكردەوە و وتیشی، “نابێت مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بفەوتێت و مامۆستایان كە مووچەیان پێنەدرێت ناتوانن خەرجیی رۆژانەیان دابینبكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: داوادەكەین مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت”

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، “داوادەكەین مووچە لە هەردوو بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە…
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان كراوه‌

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان كراوه”. ‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بۆ…
Total
0
Share