لە کۆیە بەهۆی بڕینی کارەبا لە خەڵک 28 خاوەن مۆلیدە دەستگیرکراون

لە كۆیە، 28 خاوەن مۆلیدە دەستگیركراون، داوای بەرزكردنەوەی نرخی كارەبایان كردووە و دوو رۆژیشە كارەبایان بە هاوڵاتییان نەداوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، تاریق حەیدەری قائیمقامی قەزای کۆیە ئاشكرایكرد، لەماوەی ڕابردوودا لەسەر داواكاریی خاوەن مۆلیدەكان و بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە قەزاكان هەزار و 250 دیناری خراوەتە سەر.

سەرەڕای ئەو بڕیارە، دووبارە خاوەن مۆلیدەكانی كۆیە داوایانكردووە نرخ بەرزتر بكرێتەوە، بەڵام وەك ئەوەی قائیمقامی کۆیە دەڵێت، لەبەرئەوەی لەسەرجەم قەزاکانی سەربە هەولێر ئەو بڕە پارەیەیان بۆ زیادکراوە، هیچ هۆکارێکی پەسەند نەبووە تا دووبارە نرخەكە لەسەر هاوڵاتییان بەرزتربكرێتەوە.

بەوهۆیەوە دوو ڕۆژە خاوەن مۆلیدەكان كارەبایان بە هاوڵاتییان نەداوە، بۆیە قائیمقامەكەی كۆیە سكاڵای لەدژیان تۆماركردووە و لە 31 خاوەن مۆلیدە، 28یان دەستگیركراون، سیانەكەی دیكەش بەهەمانشێوە مامەڵەیان لەگەڵدەكرێت، “ڕێکارەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەوانی دیکەش دەستیپێکردووە”.

سەبارەت بە ئەگەری پابەندنەبوونی ئەو خاوەن مۆلیدانە بەپێدانی کارەبا بە نرخی دیاریکراو، قائیمقامی کۆیە هۆشداریی دا لەوەی، هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت، مۆڵەتەكەی لێوەردەگیرێتەوە و دەدرێت بە کەسێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

لە ڕەمەزاندا خۆت لەم خۆراکانە بەدووربگرە

بابەتی دواتر

پاسەوانێکی قەزافی: سەرۆکەکەی لیبیا هێشتا زیندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share