روونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی ئەو رووداوەوە دەدات كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تێرمیناڵی بەغداد روویدا و دەستگیركردنی شەش كەسیش رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ هێزەكانیان ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لە (تێرمیناڵی بغداد)، دوای گەیشتنی هێزەکان دەرکەوت، لە نێوان بەڵێندەر و ئەو کەسانەی کار لە شوێنی ناوبراو دەکەن بووەتە دەمەقاڵیان و لەئاکامدا تەقە لەنێوانیاندا دروستبووە.

دەشڵێت، دواتر شەش لە “ئاژاوەگێڕەکان” دەستگیرکران کە یەکێکیان تەقەی کردووە و دەستبەسەر چەکی بەکارهاتووشدا گیرا.

پۆلیسی هەولێر روونیشیكردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و پەڕاوەکە رەوانەی بەردەم دادوەری ئێشکگر کرا بۆ ئەوەی رێککاری یاسایی دەرحەق بەو تەقەکەرانە بگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ ، شۆفێرانی گەراجی بەغداد لە هەولێر، دژی زیادکردنی باج و کرێ لەسەریان ناڕەزاییان دەربڕی و لە بەرامبەردا هەڵسووڕێنەرانی گەراجەکە بە گولـلە وەڵامیان دانەوە و تەقەیانلێکردن، بەو هۆیەوە ژمارەیەک شۆفێر برینداربوون.

بەشێك لەو شۆفێرانەی قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کرد، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوانەی تەقەیانلێکردوون سەر بە حزبێکی دیاریکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
Total
0
Share