لەبارەی دامەزراندنەوە داوایەكی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، “داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكەین شوێنی مامۆستا خانەنشینەكان بە مامۆستای لادراو پڕبكاتەوە”.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە پەیامێكیدا “داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكات شوێنی مامۆستا خانەنشینەكان بە مامۆستای لادراو پڕبكاتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەفتەی داهاتوو 10 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردە خانەنشین دەبن، ئەوەش باشترین دەرفەتە بۆ دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی بەزۆر لادراو”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی نوێترین بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، مامۆستایان و فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین دەكرێن، كە پێشتر لە تەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین دەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
5

رێبوار تەها: بە رەسمی داوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەریی كەركوك دەكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمان رایدەگەیەنێت، داوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەری ئاراستەی سەرۆك وەزیران دەكەن. رێبوار…
Total
0
Share