یەکگرتوو بۆ یەکدەنگیی کورد لە بەغداد سەردانی یەکێتی دەکات

بڕیارە وەفدی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات و تاوتوێی چەند پرسێک بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، سەردانەکەی وەفدی یەکگرتوو بۆلای یەکێتی بەمەبەستی گفتوگۆکردنە سەبارەت بەو دەستپێشخەرییەی کە رایگەیاندووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق و یەکدەنگیی کورد لە بەغداد، تاوەکو بە یەکدەنگی بودجە، مووچە و شایستە داراییەکانی کورد لە بەغداد دەستەبەربکرێت.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، هەر دوێنێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، کۆبوونەوە و جەخت لەوە کرایەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک دەکاتەوە لە بەغداد کە ماف و شایستە داراییەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراوبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە: کارەباکانتتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و سیتییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر سەردانیان نەکەن، کارەباکانیان دەبڕن. لە…
Total
0
Share