بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ئەڵمانیا لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ لەسەر تەواوی پرس و رووداوەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە هەڵوەستەیكرد و بۆچوون و ستراتیژی نیشتمانیی یەكێتی لە بەرامبەر پێشهاتەكان خستەڕوو و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكان لەپێناو فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی دەربڕی.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لە گرنگی و پێویستیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دۆستانە و هاریكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا كردەوە، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات.
پرسی رووبەڕووبوونەوی پاشماوەكانی تیرۆریستان و یەكخستنی هەوڵە سەربازییەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو كە بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ كرا و تەئكید لەبەردەوامیی هەماهەنگییەكان و راوێژی بەردەوام كرایەوە بە ئاڕاستەی نەهێشتنەوەی هیچ دەرفەتێك بۆ جموجۆڵەكانی تیرۆريستان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەكاندا.
لەبەرامبەردا راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەكەی بە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەردەوامیی هاریكارییەكان دەربڕییەوە و رایگەیاند بەریتانیا بە گرنگییەوە لە پێگەی هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و لە هەماهەنگییەكانیشمان بەردەوامدەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرد

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد…
زیاتر ببینە

مەسعود عەبدولخالق: 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕوویدا

توێژەرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەوە ڕوویدا. مەسعود عەبدولخالق توێژەری سیاسی لە لێدوانێكدا…
Total
0
Share