قائیمقامی چەمچەماڵ: زیاتر لە 500 ماڵ و شەش فەرمانگە زیانیان بەرکەوتووە

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، کارەساتەکە و زیانەکان لە تواناکانمان گەورەتربوو.

رەمک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، زیاتر لە 500 ماڵ، 100 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان و شەش فەرمانگەی حکومی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها کارەساتەکە زۆر لە تواناکانی ئێمە گەورەتربوو.

وتیشی، بەهۆی لافاوەکەوە، تا ئێستا 12 برینـ.ـدارن و دوو کەسیش گیانـ.ـیانلەدەستداوە، دۆخی سەرجەم بریندارەکان جێگیرە.

باسی لەوەشکرد، لیژنەیەکی تایبەت پێکدەهێنین بۆ بەدواداچوون لە هۆکاری دروستبوونی لافاوەکە، هەرکەسێک رێگەکانی گرتبێت و بووبێتە هۆی دروستبوونی لافاوەکە، رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share