دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ چارەنووسی کەنەدا چی دەبێت؟

کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی وڵاتەکە جارێکی دیکە کێشەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدای دراوسێی هێنایەوە بەرباس.

سەرهەڵدانەوەی جارێکی دیکەی کێشەکانی ئەمریکا و کەنەدا لە رێگای پۆستێکی دۆناڵد ترەمپەوە بوو کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترەست بڵاویکردەوە.

ترەمپ وێنەیەکی نەخشەی نوێی ئەمریکای بە خاکی کەنەداوە و لەژێر ئاڵای ئەمریکادا بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیبوو، “ئۆه کەنەدا”.

هەرچەندە پۆستەکەی ترەمپ کورت بوو، بەڵام مانایەکی گەورەی هەبوو و بووە هۆی تووڕەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەنەدییەکان و بەرپرسانی وڵاتەکە و ئەمە بە ئاماژەیەک بۆ داگیرکردنی وڵاتەکە لێکدرایەوە.

لەدوای ئەم بڵاوکراوەیە، ترەمپ لە هەڵوێستەکانی بەرامبەر کەنەدا پەشیمان نەبووەوە و رایگەیاند، “بەشێکی زۆر لە کەنەدییەکان دەیانەوێت وڵاتەکەیان ببێتە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا.

باسیلەوەشکرد، بوونی کەنەدا بە ویلایەتی 51 ی ئەمریکا دەبێتە هۆی نەهێشتنی باجی بازرگانی و کەمکردنەوەی باج و گەرەنتی ئاسایشی ئۆتاوا لە هەڕەشەکانی روسیا و چین.

کەنەدا دەکەوێتە ئەمریکای باکوور، رووبەرەکەی 9.98 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و لە ساڵی 1982 وەوە بە شێوەیەکی یاسایی لە بەریتانیا جیابووەوە.

کەنەدا لە رۆژاوا بە زەریای ئاتلانتیک، لە رۆژھەڵات بە زەریای هێمن و لە بەشی باکوورەوە بە زەریای بەستووی باکوور دەبەسترێتەوە.

سنووری باشوور و رۆژاوای لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە هەشت هەزار و 891 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، بە درێژترین سنووری وشکانیی نێوان دوو وڵاتە لە جیھاندا هەژماردەکرێت.

درێژی سنووری وشکانی ئەو دوو وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی ببنە هاوبەشێکی گەورە لەرووی بازرگانی و ئەمنییەوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەمە بارگرانییەکی گەورەی بۆ وڵاتەکەی دروستکردووە، ئەگەر ئەو هاوکارییانەی ئەمریکاش نەبێت کەنەدا ناتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت.

بەرپرسێکی ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەڵێت، ئەوەی ترەمپ دەیڵێت، تەنها قسەیەک نییە، بەڵکو ستراتیژی ئەوە بۆ چوار ساڵی داهاتووی وڵاتەکەی، فراوانکردنی ئەمریکا و دووبارە وێنەکێشانەوەی سنوورەکانی بەشێکن لە ستراتیژەکانی.

هەرچەندە هێرشکردنە سەر کەنەدا لەلایەن ئەمریکاوە بەدوور دەزانرێت، بەڵام راگەیاندنی جەنگی ئابووری لەگەڵ وڵاتەکە لە ئێستادا دەستیپێکردووە و وەک هەنگاوی یەکەمیش 25% ی باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی کەنەدی بەرزکرانەوە و چاوەڕێش دەکرێت سزاکان توندتربکرێنە، بە شێوەیەک وڵاتەکە رووبەرووی قەیرانێکی دارایی توند بکاتەوە کە ماوەیەکە دەستیپێکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

هۆشدارییە جیهانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت لە ئاستێکی بەرزدان، عێراق یەکێکە…
زیاتر ببینە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت

سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیا، جەنەراڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ، سێشەممە ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩، لەگەڵ چاودێرە سەربازییە بیانییەکان لەسەر هەندێک…
زیاتر ببینە

ئامادەكاری بۆ خوێندنەوەی دووەم دەكرێت
پەرلەمان ڕوونكردنەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای نوێی كار دەدات

لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاری بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای نوێی كار دەكرێت و جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی…
Total
0
Share