سەرۆکی بەرازیل: ترەمپ نایەوێت قسەم لەگەڵ بکات منیش خۆم سووک ناکەم

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل رایگەیاند، پێموایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نایەوێت قسەم لەگەڵ بکات، منیش خۆم سووک ناکەم.

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، “هەرکاتێک ترەمپ ئامادەبێت بۆ قسەکردن، درێغی ناکەم لە پەیوەندیکردن پێیەوە، بەڵام ئێستا نایەوێت قسەم لەگەڵ بکات، منیش خۆم سووک ناکەم”.

وتیشی، هیچ کێشەیەکی کەسیم لەگەڵ ترەمپدا نییە، دەتوانین مانگی داهاتوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببینەوە، بەڵام پێشتر سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، چەند جارێک میوانەکانی تووشی شەرمەزاری کردووە، وەک کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەفریقای باشوور و سەرۆکی ئۆکرانیا.

ئەم قسانەی سەرۆکی بەرازیل پاش ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باجی زیادەی 50% بەسەر کاڵا بەڕازیلییەکاندا سەپێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ…
Total
0
Share