ئێران یاسا توندەكانی سەرپۆش لەسەركردن دوادەخات

جێگری سەرۆكی ئێران رایدەگەیەنێت، حكومەتی وڵاتەكەی بڕیاریداوە جێبەجێكردنی یاسا توندەكانی پۆشینی جلوبەرگی ئیسلامی دوابخات.

محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی رایگەیاند، “ئەگەر بە شەقامەکانی تاراندا بڕۆیت خانمانێک دەبینیت کە پابەندی باڵاپۆشی نابن، هەرچەندە ئەمە کارێکی نایاساییە، بەڵام حکومەت بڕیاریدا کە فشاریان لێنەکات”.

وتیشی، بە هەوڵی پزیشکیان و رەزامەندی گەورە بەرپرسانی ئێران بڕیاردراوە لەسەر بە توندی جێبەجێنەكردنی یاساكە.

لە ئەیلولی 2023 حكومەتی ئێران رەزامەندی لەسەر یاسایەكی نوێ دا كە بە “پاڵپشتیی خێزان لەڕێی پەرەپێدانی رۆشنبیریی باڵاپۆشی” ناسراوە، بەپێی ناوەرۆكەكەی سزای توند بەسەر ئەو ژنانەدا دەدرێت، كە پۆشینی لەچك رەتدەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share